ئێران: بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری داواکارییەکانمان لە دانوستانە ئەتۆمییەکان نابین

ئێران: بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری داواکارییەکانمان لە دانوستانە ئەتۆمییەکان نابین

پەیامی کورد... ئێران: بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری داواکارییەکانمان لە دانوستانە ئەتۆمییەکان نابین

وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ھیچ سازش و پاشەکشەیەک لە داواکارییەکانی پەیوەست بە دانوستانە ئەتۆمییەکان ناکەن.

ئەبو فەزڵ عەموئی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نێشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، شیکردنەوەی ئەوروپییەکان بۆ رەوشی ناوخۆی ئێران ورد نییە و وێنەیەکی ھەڵەیان دروستکردووە لەبارەی ئەوەی ئێران ئامادەیە لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا سازش بکات.

جەختیشی کردەوە لەوەی، پلانی کاری ھاوبەشی گشتگیر لەنێوان ئێران و گروپی 5+1 ھێشتا ماوە و گەڕانەوەی ئێران بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی بەندە بە رادەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە لایەن ئەمریکاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە