پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی ڕاگەیاندووە کە ، بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، بەرێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.
ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی فەرمانبەران دوای ئەوە هات، کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرا و بڕیارە تا 23ی ئەم مانگە مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران خەرج بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە