پەیامی کورد ... ناوەندی موسیقی جیهانی وۆمیکس بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنیەوە لە فنلەند، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ ئۆکتۆبەر خەڵاتەی پیاوى ساڵى موزیکى بەخشییە کەیهان کەلهۆڕ مۆسیقارى کوردى کرماشانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان.
ماڵپەری ئۆمیکس سەبارەت بە هۆکاری پێدانی ئەو خەڵاتە بە کەیهان کەلهۆڕ نووسیویەتی: "زاڵبوون و یەکانگیری لە موزیکژەنین بەتایبەت لە کەمانچە، داهێنان و درووستکردنی زمانی نوێی سەرسووڕهێنەری موزیکی بۆ گەیاندنی نەریتی مووزیکی کلاسیک بە گوێی خەڵکی دونیا، هۆکاری پێدانی ئەم خەڵاتەن بە کەیهان کەلهۆڕ".
ئەو ماڵپەرە، هونەری کەمانچەژەنی کەلهۆڕی بەم شێوە وەسف کردووە: "کەمانچە، دەنگی کەلهۆڕە. کاتێک کەمانچە دەژەنێ دەڵێی زمانێک ئەخوڵقێنێت و ڕابردووی دوور بە ئایندە دەبەستێتەوە بۆ خەڵکی سەراسەری دونیا. کەیهان کەلهۆڕ لە ماوەی ژیانی پڕۆفێشناڵی خۆیدا، لەگەڵ باشترین موسیقاڕەکانی گەلانی ئێران کاری کردووە و بە تایبەت خوێندنەوەی لەسەر مۆسیقای کوردەکان و خۆراسانییەکان کردووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە