ترامپ : پابەندم بە كڕین و خاوەندارییەتی غەززە

ترامپ : پابەندم بە كڕین و خاوەندارییەتی غەززە
پەیامی کورد   ...   ترامپ : پابەندم بە كڕین و خاوەندارییەتی غەززە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند : "پابەندە بە کڕین و خاوەندارییەتی غەززە"، ڕاشیگەیاند، ڕەنگە بەشێک لە غەززە ڕادەستی ووڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت. دۆناڵد ترامپ لە ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی لەگەڵ شازادەی جانشینی سەعوودیە و سەرۆکی میسر، ووتی: ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای قسەکردن لەگەڵ من فەلەستینییەکان قبووڵ دەکەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، عیزەت الرشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس لە بەیاننامەیەکدا لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ ی سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە "کڕین و خاوەندارییەتی" غەززەی مەحكووم کرد و ڕایگەیاند، فەلەستینییەکان هەموو پلانەکانی گواستنەوەی غەززە پووچەڵ دەکەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە