١٠ ئەندامی داعش لە کەرکووک کوژران

١٠ ئەندامی داعش لە کەرکووک کوژران

پەیامی کورد ... ١٠ ئەندامی داعش لە کەرکووک کوژران

 

ئاماری کوژراوانی داعش لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان و فڕۆکەی هاوپەیمانان لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک، بۆ ١٠ کوژراو بەرزبووەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی پارێزگای کەرکوک، ڕۆژی ڕابردوو ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان پێنج جار پێگەکانی داعشیان لەدەورووبەری کەرکوک بۆردومانکردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنێکی زەمینیی فراوانیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و دەستیشگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازی داعشدا.

 

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ڕێکخراوی داعش گورزی کەمەرشکێنی بەرکەوتووە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانە ١٠ چەکداری ئەو گروپە کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی ئامادەکراو بۆ تەقاندنەوە و تونێلی پڕ لە چەک خاپورکراون  وتەقێنراونەتەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا، کەڵک لە زانیاریەکانی دەزگای هەواڵگری عێراقی وەرگیراوە و بەشێک لە بۆڕدومانەکان لە نزیک زنجیرە چیاکانی حەمرین بووە و بەشێکی دیکەش لەنزیک گوندی تامور بووە لە باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە