ئەو شەش منداڵەی لە هەولێر بە یەك سك لەدایك بوون گیانیان لەدەستدا

ئەو شەش منداڵەی لە هەولێر بە یەك سك لەدایك بوون گیانیان لەدەستدا

 پەیامی کورد ... ئەو شەش منداڵەی لە هەولێر بە یەك سك لەدایك بوون گیانیان لەدەستدا

بەشدار شەماڵ بەڕێوەبەری بەشی میدیا لە نەخۆشخانەی منداڵبونی هەولێر رایگەیاند، دوای رۆژێك لەمانەوەیان ئەو شەش منداڵەی بە سكێك لەدایك بوون، هەموویان گیانیان لەدەستدا.

بەشدار شەماڵ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كردووە، كاتژمێر 8ی بەیانی رۆژی چوارشەممە یەكێك لەو شەش منداڵەی بە سكێك لەدایك بوون گیانی لەدەستدا، دواتر بۆ نیوەڕۆ دوانیان گیانیان لەدەستدا و شەوی رابردوش ئەوانی تر، بەو پێیە هەر شەش منداڵەكە گیانیان لەدەستدا.

رونیشیكردووەتەوە، هۆكاری گیان لەدەستدانیان ئەوەیە ئەو منداڵانە لەوادەی خۆیان زووتر لەدایكبوون، واتە لە هەفتەی 24 و 25ەمیان بوون و هێشتا كاتیان مابوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو منداڵانە كێشیان كەمبووە و لەژێر ئۆكسجیندا بوون.

رۆژی سێشەممە ژنێك لە شاری هەولێر شەش منداڵی بە سكێك و بە شێوەیەكی سروشتی بوو، كە پێنج كوڕ و كچێك بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە