+ وێنە ... عێراق و بەریتانیا ڕێکەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد " بەریتانیا : بۆ یارمەتیدانی عێراق هاتووین

+  وێنە   ...   عێراق و بەریتانیا ڕێکەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد " بەریتانیا : بۆ یارمەتیدانی عێراق هاتووین

پەیامی کورد       ...   عێراق و بەریتانیا ڕێکەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد " بەریتانیا : بۆ یارمەتیدانی عێراق هاتووین " 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشيممە لە میانەی سەرفەرێکی فەرمی دا دۆمینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هەردەو وەزیر لێدوانیان بۆ رۆژنامەوانان دا و تیایدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، بۆ پشتیوانیکردنی عێراق هاتووین و لەشەڕی داعشدا پشتیوانییەکانمان بەردەوامدەبێت.

جێگای ئاماژەدانە کە دوو ڕۆژ پێش ئێستاش وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا لە سەفەرێکدا بۆ عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجام دا و دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە باس و ڕاگۆڕینەوەیان ئەنجام دا .

 


لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە