پەیامی کورد ... دیمیتری پێسكۆڤ، ووتەبێژی كۆشكی كرێملین ووردەكاری رێكەوتنی نێوان ئانکارا و مۆسكۆی ئاشكراكرد.
بە پێی زانیارییەکان دیمیتری پێسكۆڤ رایگەیاندووە،"لەدوای ٦ كاتژمێر پوتین و ئهردۆغان توانیان لەسەر دۆخی سووریا بگەنە رێككەوتن، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەرەتادا بۆ ماوەی دوو كاتژمێرو نیو لەسەر كۆمەڵێك نەخشە كەلەبەردەستیان بووە بەئامادەبوونی وەرگێڕەكان گفتووگۆیان كردوە".
ووتەبێژی كۆشكی كرێملین هەروەها ڕایگەیاند :،"دوای ئەو گفتوگۆیانە، وەزیرانی بەرگری هەردوو ووڵات، بەئامادەبوونی بەشێك لە شارەزایانی توركیا و رووسیا بەشداری گفتوگۆكەیانكردوە و لەپاشاندا رێنمایی دراوەتە هەردوو وەزیری دەرەوەی رووسیا و توركیاو تا رەشنووشی رێكەوتنی نێوان هەردوو ووڵات بنووسنەوە و دوای پێداچوونەوەی رەشنووسەكە لەلایەن پۆتین و ئەردۆگانەوە واژۆكراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە