پەیامی کورد ... ئەندام پەرلمانێک: ٢٥ میلیۆن کەس لە ئێران توانای کڕینی گۆشتیان نیە
''ڕەحمەتوڵڵا نەوروزی'' ئەندامی کۆمیسۆنی کشتوکاڵی ئێران وتوویەتی، شەش دەهەکی کۆمەڵگا، واتە زیاتر لە ٢٥ میلیۆن کەس توانای کڕینی گۆشتیان نییە.
بە وتەی ئەم نوێنەرەی پەرلمانی ئێران، کرێکاران، فەرمانبەران و خانەنیشنان لەو توێژەی کۆمەڵگان کە ناتوانن گۆشت بکڕن.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەکانی پەرلمان، بەکارهێنانی گۆشتی سوور لە ساڵی ڕابردوو لەنێوان چینی مامناوەندیی کۆمەڵگا بەنیسبەت ساڵی ٣ ساڵ پێشتری زیاتر لە ٣٠ لەسەد دابەزیوە.
ئێنیستیتۆی لێکۆڵینەوەی خۆراک و مەوادی خۆراکیش ڕایگەیاندووە، زۆرێک لە بنەماڵەکان بەکارهێنانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکە و شیرەمەنییان زۆر کەم کردووەتەوە یان لەسەر سفرەکانیان وەلا ناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە