كازمی : ئەوانەی هێرشیان كرد دەیانناسین

كازمی : ئەوانەی هێرشیان كرد دەیانناسین


پەیامی کورد … كازمی : ئەوانەی هێرشیان كرد دەیانناسین

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێمە ئەو كەسانە باش دەناسین كە هێرشیان كردۆتە سەر ماڵەكەم، باش دەیانناسین و ئاشكرایان دەكەین.

بە ئامادەبوونی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، كازمی لە بارەی هێرش بۆ سەر ماڵەكەی ڕایگەیاند: ئەوە كارێكی ئازایانە نییەو گوزارشت نییە لە ویستی گەلی عێراق.

 

هەر سەبارەت بە هەوڵی تیرۆركردن بۆ سەر ماڵەكەی، كازمی ڕایگەیاند: بەدوای ئەو كەسانە دەچین كە تاوانەكەیان ئەنجامدا، باش دەیانناسین و ئاشكرایان دەكەین.

هەروەها سەبارە بە دۆخی عێراق، كازمی وتی: هەندێ لایەن هەوڵدەدەن یاری بە ئاسایشی عێراق بكەن و دەوڵەتی چەتەگەرییان دەوێت، بەڵام ئێمە بونیادنانی دەوڵەتمان دەوێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە خۆپێشاندانی ئەم دواییەی ناوچەی سەوزیش ڕایگەیاند: بڕیار دراوە بەزوویی لێكۆڵینەوە بكرێت لە ڕووداوی خۆپێشاندانەكانی ڕۆژی هەینی كە لە ناوچەی سەوزی بەغدا كراو هەموو ئەو كەسانەی دەستدرێژییان كردووە ڕادەستی دادگە دەكرێن بێ جیاوازی، چونكە ئێمە جیاوازی لەنێوان عێراقییەكان ناكەین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە