پەیامی کورد... لەماوەی ساڵێدا 149 كەس بەهۆی داربڕینەوە لە سنوری سلێمانی دەستگیر كراون
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ساڵیكدا 149 هاوڵاتی بەهۆی بڕینەوەی دار بۆ خۆگەرمكردنەوە یاخود خەڵوز كردن دەستگیركراون، غرامەی بڕینەوەی داری 50 ساڵی 5 ملیۆن دینارە.
لەمبارەیەوە عەمید هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاشكرایكردووە: هەركەس بە نایاسایی دار ببڕێتەوە ئەوا روبەڕوی یاسای دەكەنەوە ئەمساڵ 149 هاوڵاتی دەستگیركراون كە داریان بڕیوەتەوە بۆ خۆگەرمكردنەوە یاخود خەڵوز كردن.
ئاماژەی بەوەشكردووە :بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 5 هەزار دار لە سلێمانی و دەوروبەری بەنایاسایی بڕدراونەتەوە، دارێك سەروی 50 ساڵ بێت غەرامەكەی 5 ملیۆن دینارە جگە لە زیندانی كردن، هەروەها ساڵانە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو كەسانە كارمەندان تووشی برینداری و كێشەی كۆمەڵایەتی دەبنەوە.
ناوبراو رونیشیكردووەتەوە: هاوڵاتیان دەتوانن بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی دارستانی ناوچەكەیان ساڵانە هەڵپاچین بۆ دارەكان بكەن و بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاری بهێنن، كە ئەمەش سودی دەبێت نەك زیان و بۆ ساڵی داهاتوو دارەكان باشتر گەشە دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە