تەندروستی جیهانی: تەنها بەو مەرجەی کۆرۆنا کۆتایی پێدێت کە ٧٠٪ی دانێشتوانی ژیهان ڤاکسین وەربگرن

تەندروستی جیهانی: تەنها بەو مەرجەی کۆرۆنا کۆتایی پێدێت کە ٧٠٪ی دانێشتوانی ژیهان ڤاکسین وەربگرن

پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی: تەنها بەو مەرجەی کۆرۆنا کۆتایی پێدێت کە ٧٠٪ی دانێشتوانی ژیهان ڤاکسین وەربگرن

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانی خۆی دەخاتەڕوو لە سەرهەڵدانی زنجیرەیەکیت نوێی کۆرۆنا کە مەترسیدارترە و دەڵێت، تەنها بەو مەرجە کۆرۆنا کۆتاییپێدێت کە ٧٠٪ی دانیشتوانی جیهان ڤاکسین وەربگرن.

 

هانز کلۆگە سەرۆکی لقی ئەوروپای ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، ئەگەر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بدرێت بە لانیکەم ٧٠٪ی دانیشتووانی جیهان کۆرۆنا کۆتاییدێت، نیگەرانیی ڕێکخراوەکەشی لە پەرەسەندنی بکوژیی ڤایرۆسەکە نیشاندا.

 

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوەکە نیگەرانیی نیساندا لە بەردەوامیی زیادبوونی بکوژیی ڤایرۆسەکە بەجۆرێک کۆرۆنای هیندی بکوژترە بەراورد بە زنجیرە بەریتانییەکەی و ئەویش لە زنجیرەی پێشووتری بکوژتربووە، هاوکات خۆشحاڵی نیشاندا کە ڤاکسینەکان بۆ هەموو جۆرەکانی کۆرۆنا کاریگەرن.

 

هەروەها داواشیکرد پەلە بکرێت لە پرۆسەی کوتان بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا و وتی، “لەهەر پەتایەکدا خێرایی لە کاتدا پاڵنەرێکی باشە و ئەم پاڵنەرەش لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆرۆناوە سست بووە.

 

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باسیلەوەکردووە خێراکردنی پرۆسەی کوتان پێویستیی بە زیادکردنی ڕێژەی دروستکردنی ڤاکسین هەیە.

 

لەکاتێکدا ئاشکرایکردووە ناوچەی ٥٣ کە ڕێکخراوەکە لە ناو ئەوروپادا پاڵپشتیدەکات ڕێژەی ٢٦٪ی دانیشتووان ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، هەروەها٣٦.٦٪ دانیشتوانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە