پەیامی کورد … لە سلێمانی مردوویەک زیندوو دەبێتەوە
ڕۆژیار سیروان، ڕۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك نوسیویەتی: لە گەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی، ژنێك بەھۆی ڕووداوێكەوە گیانی لەدەست دا، لە كاتی شۆردنی تەرمەكەیدا، زیندوو دەبێتەوە و بە پەلە دەیگەیەننە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی.
دەقی ڕاگەندراوەكەی ئەو ڕۆژنامەنوسە:
زانیاری نوێ لەسەر ئەو رووداوی دووبارە هەڵسانەوەی ژنێك دوای مردنی
ئەمشەو بڵاوم كردەوە دوای ئەوەی ژنێك پشتراستكراوەتەوە مردووە لە پرۆسەی شۆردنی ئەو خانمە جوڵاوەتەوە و هەڵساوە بە ئەمبوڵانس بردویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە لەوێ جارێكی تر گیانی لە دەستداوە و وەفاتی كرد .
ئەمشەو بەخاك دەسپێدرێت.
هەندێك كات رووداوێك روودەدات جێگای سەرنج و تێرامانە وەك ئەركی رۆژنامەنووسی خۆم بڵاوم كردووەتەوە پێم خۆش بوو ئەم روونكردنەوەیەش بدەم لەپێناو راستگۆیی وتەكانم.
روداوەكە لە گەڕەكی زەرگەتە روویداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە