پەیامی کورد ... پادشای ئوردۆن بە ماسک و دەستەوانەوە بەشداری لە نوێژی هەینی ووڵاتەکەی کرد
عەبدۆڵلای دووهەم پادشای ئوردۆن ڕۆژی هەینی لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ئەو ووڵاتەدا ئامادەبوو و هاوکات لەگەڵ هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتە نوێژی هەینی بەڕێوە برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئارتی عەرەبی ، عەبدۆڵلای دووهەم لە حاڵێکدا ک ەماسک و دەستەوانەی پۆشیوە ، لە یەکێک لە مزگەوتەکامی عەممان ئامادەبوو و نوێژی هەینی بەرپا کرد .
ئوردۆن هەفتەی ڕابردوو بەرپاکردنی نوێژی لە مزگەوتەکان ی ئەم ووڵاتەدا کە بە هۆی بڵابوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاگیرابوو ، جارێکی دیکە دەست پێکردەوە .
دەوڵەتی ئوردۆن ڕایگەیاند کە مزگەوتەکان و کەنیسەکانی ئەو ووڵاتە لە پێنجەمی جوون و لە چوارچێوەی کەم کردنەوەی قەدەغەکانی کۆرۆنایی بە ڕەچاوکردنی پڕۆتۆتۆڵەکانی پاک و خاوێنی و تەندرووستی دەکرێنەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە