پەیامی کورد … هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری سوریا دەستی پێ‌کرد
لیژنەی دادی سەر بە حکومەتی سوریا ڕایگەیاند: ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرجەم شارەکاندا کراونەتەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری سوریا دەستیپێکردووە، كه سێ كه‌س بۆ ئه‌م پۆسته خۆیان كاندید كردوو.
ئه‌م كه‌سانه‌ی كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری كاندید كردووه بریتین له، "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌رۆك كۆماری ئێستای سوریا‌و، "عه‌بدوڵلا سلوم عه‌بدوڵلا" له‌دایكبووی 1956 و، پێشتر چه‌ند پۆستێكی باڵای حكومی و حزبی هه‌بووه، وه‌كو وه‌زیر حكومه‌ت بۆ كاروباری خه‌ڵك، پۆستی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بۆ دووجار چه‌ند پۆستێكی دیكه، سێیه‌م كاندیدیش بریتییه له "مه‌حمود ئه‌حمه‌د مه‌رعی" له‌دایكبووی 1957 و، بروانه‌مه‌ی یاسای هه‌یه له زانكۆی دیمه‌شق، به كه‌سێكی ئۆپۆزسیۆن ناسراوه‌و، چه‌ند پۆستێكی باڵای هه‌بووه وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كار نیشتمانی ژماره‌یه‌ك پۆستی دیكه.
بەگوێرەی دەستووری سوریا پێویستە سەرۆکی هەڵبژێردراو، رێزی دەستوور بگرێت و، پارێزگاری لە یەکێتی خاکی وڵات بکات و، گەرەنتی سەربەخۆیی سیستەمی دادگەری وڵاتەکەش دەستەبەربکات .
بەگوێرەی ماددەی '٩٧'ی دەستووری ئەو وڵاتەش، سەرۆکی هەڵبژێردراو سەرۆک وەزیران و جێگرەکانی، وەزیرانی کابینەی وەزاری حکومەتەکەی دیاریدەکات و، لەگەڵ ئەوەشدا، دەستلەکارکێشانەوە و دوورخستنەوەشیان لە پۆستەکانیان، لەدەستی سەرۆکی هەڵبژێردراو دایە .
سەرۆکی هەڵبژێردراو بەگوێرەی دەستووری ئەو وڵاتە ژمارەیەک ئەرک و بەرپرسیارێتی لەرێگای چەند پێگە و پۆستێکی جیاوازەوە بۆ دیاریکراوە لەوانەش، سەرپەرشتیکردنی دەسەڵاتی حکومەت، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکی باڵای دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەری، پێدانی هەندێک لەدەسەڵاتەکانی بە جێگرەکانی کە خۆی دەستنیشانی دەکات .
لەدوای سەرهەڵدانی گرژییەکانی بەهاری عەرەبییەوە، ئەمە دووەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە لە سوریا، هەڵبژاردنی پێشووتر لەساڵی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو، بەڵام زۆرێک لە هێزە سیاسییە ناوخۆییەکانی سوریا و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاش، بە نایاسایی و نا دیموکراسی لەقەڵەمیاندا، کە تیایدا بەشار ئەسەد ٩٢%ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو .
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا، لە كاتێكدایە كە بەشار ئەسەد سەرۆك ئێستای سوریا، 21 ساڵە لەو پۆستەدایە بۆ جاری چوارەمه خۆی كاندید دەكاتەوە .
"بەشار حافز ئەسەد" کوڕی حافز ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سوریایە و لە١١ ی ئەیلولی ١٩٦٥ لە دیمەشق لەدایکبووە، لە ١٧ی تەمموزی ٢٠٠٠شەوە وەک ١٩یەمین سەرۆکی سوریا دەستبەکاربوو، لەبەهاری ساڵی ٢٠١١شەوە، دژی مانەوەی لەکورسی دەسەڵات، هاوڵاتیانی سوریا خۆپیشاندانیان بەرپاکرد .
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 18 ساڵه و ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانای ده‌نگدانیان هه‌یه 18ملیۆن و 107هه‌زار و 109 كه‌سه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە