پەیامی کورد ... مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند ، ئەم ووڵاتە هەر کاتێک کە ڕووسیا ئامادەیی هەبێت ، ئامادەی ورگرتنی سامانەی " ئێس – ٤٠٠ ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، چاووش ئۆغلۆ لە میانەی خانیشتنی کۆمیتەی وەزیرانی شەورای ئەورووپا ووتی : " بە مەحزی ئەوەی کە ڕووسیا ئامادەی هەناردنی سامانەی ئێس – ٤٠٠بێت ، ئێمەش وەریدەگرین .
جێگای ئاماژەیە چەند ڕۆژ پێش فەخرەدین ئاڵتوون ، بەڕێوبەری پەیوەندی گشتی دەفتەری سەرۆککۆماری تورکیا ڕاپۆرتگەلی میدیاکانی لەمبارەوە بە درۆ خستەوە کە تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا لە کڕینی سامانەگەلی مووشەکی بەرگری ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ ی " تریۆمف " پاشگەز بووەتەوە .
ئاڵتوون لە تویتەردا نووسی : سەرچاوەکانی ئێوە هەڵەن و جەختی کردەوە کڕینی ئێس – ٤٠٠ مامەڵەیەکی ئەنجام دراوە .
پێشتر ڕۆژنامەی بیڵد بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلێک لە شوێنە دیپلۆماسییەکاندا ڕایگەیاندبوو ئەردۆغان لە کڕینی ئێس – ٤٠٠ پاشگەز بووەتەوە .
هەروەها تاکوو ئێستا ئەمریکا بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵ دەدات لە کڕینی سامانەگەلی مووشەکی ئێس – ٤٠٠ لە ڕێگای تورکیاوە پێشگیری بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە