پەیامی کورد ... محەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادقون دەڵێت "پێویستە هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان یەك بخرێن بۆ بڕیاردانی پێویست بەرانبەر ئەوانەی دەستوور پێشێل دەكەن"، جەختیش دەكاتەوە هەموو هۆكارە پێویستەكان بەردەستن بۆ لەسەركارلابردنی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق.
محەمەد بەلداوی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردوە، لایەنە سیاسییەكان دەتوانن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەسەر پۆستەكەی لاببەن، بەمەرجێك ئیرادەی راستەقینە هەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو رێوشوێنە.
وتیشی "ئەو كارە پێویستە بەتایبەتی دوای پێشێلكردنی دەستوور لەلایەن بەرهەم ساڵح-ەوە بەوەی عەدنان زۆرفی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەت".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە لایەنە سیاسییەكان ریزەكانیان یەك بخەن و هەڵوێستەكانیان پەرش و بڵاونەبێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژی ئەوانەی دەستور پێشێل دەكەن، هەروەها بەرهەم ساڵح تاكە سەرۆكە، كە هەڵوێستەكانی بەرانبەر لایەنە سیاسییەكان دووفاقی تێدایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە