ناتۆ هەشت ئەندامی ڕوسیای لە هاوپەیمانێتییەكەی دەركرد

ناتۆ هەشت ئەندامی ڕوسیای لە هاوپەیمانێتییەكەی دەركرد

پەیامی کورد … ناتۆ هەشت ئەندامی ڕوسیای لە هاوپەیمانێتییەكەی دەركرد

ناتۆ هەشت ئەندامی ڕوسیای لە هاوپەیمانێتیەکەی دەرکرد، بەهۆی ئەوەی ئەو ئەندامانە وەکو ئەفسەری هەواڵگری بە نهێنی كاریانكردووە.

بەرپرسێكی هاوپەیمانیی ناتۆ ڕایگەیاندووە، “مۆڵەتی کارکردنمان لە هەشت ئەندامی شاندەکەی ڕوسیا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ وەرگرتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی وەکو ئەفسەری هەواڵگری ڕوسیا خۆیان نەناساندووە.”

ئاشكراشیكرد، لە کۆتایی مانگی 10 ەوە ژمارەی ئەو پۆستانەی ڕوسیا هەیەتی لە ناتۆ لە 20 پۆستەوە بۆ 10 پۆست كەمدەكرێنەوە.

لەبەرامبەریشدا لیۆنید سلوتسکی بەرپرسی کاروباری نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی ڕوسیا جەختی لەوەكردووەتەوە، مۆسکۆ تۆڵەی ئەوە دەکاتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە