پەیامی کورد ... ئیڤانکا ی کچی ترامپ توانی ئۆباما شکست بدات
ئیڤانکا ترامپ کچی دۆناڵد ترامپ ی سەرۆککۆماری ئەمریکا توانی ڕیکۆردی کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی ئۆباما شکست بدات
هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ بەڕێوە دەجێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئیڤانکا ترامپ ، کچی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هەمایش و کۆبوونەوەکانی هەڵبژاردنی توانی زیاتر لە ٣٥ میلیۆن دۆلار یارمەتی ماڵی بۆ هەوڵە هەڵبژاردنییەکانی باوکی کۆبکاتەوە و ڕێکۆردی باراک ئۆباما سەرۆککۆماری پێشوو لە کۆکردنەوەی یارمەتیگەلی مالی لە ڕۆژێکدا بشکێنێت .
ڕاپۆرت دراوە کە ئیڤانکا ترامپ لە گردبوونەوەکانی هەڵبژاردن دا ڕیکۆردی ڕێژەی کۆکراوەکان لە ڕۆژێکدا لە لایەن باراک ئۆباماوە بشکێنێت . ئۆباما لە یەک ڕۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی خۆیدا لە ساڵی ٢٠١٤ ڕیکۆردی ٣.٨ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە . لە حاڵێکدا ئیڤانکا لە گردبوونەوەیەکدا لە ئاستین ، تەگزاس لە مانگی سێپتەمبەر توانی تەنیا لە یەک ڕۆژدا ٤.٥ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە
هەروەها بەو شێوەیە کە لە هێل ەوە ڕاپۆرتدراوە تەنیە لە هەفتەی ڕابردوودا کچی سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا توانیویەتی بە کۆکردنەوەی ١٣ میلیۆن دۆلار سەرکەوتنی گەورە بە دەست بهێنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە