پەیامی کورد ... چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق درەنگان شەو بەیاننامەیەکی بەپەلەیان بلاو کردەوە
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه شیعه‌كان له عێراق تێڕوانینى خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و ده‌ربازبوون له چه‌قبه‌ستوویی له چوارخاڵدا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان داواى دیالۆگى جیددى و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن و به چوار خاڵ مه‌رجه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن:-
١ -لایه‌نه‌كان پابەندی مەرجە دەستوورییەکان بن و فراکسیۆنی زۆرینە لە هەردوولا بەمەبەستی گەرەنتی کردن و تەواوکردنی بەرکەوتەی نیشتیمانی بۆ مافی پێکهاتەکان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە، لە چوارچێوەی دیدێکی یەکگرتوودا کە چوارچێوە و هاوپەیمانەکانی و کوتلەی سەدر و هاوپەیمانەکانی تێیدا به‌شداربن.
٢ - دوای راگەیاندنی فراکسیۆنی زۆرینە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بەپێی مەرج و پێوەرە پێویستەکانی وه‌ك لێهاتوویی و ده‌ستپاكى و و سەربەخۆیی لە رێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنی سەدرەوە لەسەری رێکبکەون.
٣ - رێککەوتن لەسەر بەرنامەی حکوومەت لەماوەیەکی دیاریکراودا و بە کۆدەنگی و به‌شدارى ئه‌و فراكسیۆنانهى ده‌یانه‌وێت به‌شدارو پابه‌ندبن به‌به‌رنامه‌كه‌وه.
٤ - ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا چاودێری حکوومەت بکات و لێپرسینه‌وه‌ى لێ بكات لەهەڵەکان.
لە کۆتایی راگەێندراوکەدا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى داواده‌كات هه‌مووان له‌پێناو ووڵاتدا داواكارییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە