هێزێکی هاوبەش بۆ رێگری لە کاری نایاسایی لە دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت

هێزێکی هاوبەش بۆ رێگری لە کاری نایاسایی لە دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت

پەیامی کورد ... هێزێکی هاوبەش بۆ رێگری لە کاری نایاسایی لە دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ رێگری لە کاری نایاسایی لە دەروازە سنوورییەکان پێکدەهێنرێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانیش، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌موو هه‌وڵێك "بۆ ریکخستنەوە و زیادکردنی داهاتەکانی حکومەت" بدرێت.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی راسپێردراون هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێکارەکان لە دەروازەکان بە بێ جیاوازی.

 

هەر بە پێی راگەیەنراوەکە، ئەنجومەنی وەزیران خشتەیەکی زەمەنی پەسەندکرد بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١، بۆ ئەم مەبەستەش ھەفتەی داھاتوو، ئەنجومەنی باڵای ئابووری کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسی یەکەمی بودجە. باس لەوەشکراوە، لە چوارچێوەی گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی داھات لەپڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێم، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕیکخستنەوە و زیادکردنی داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

دەقی راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-1-2020 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ، کۆبوونەوەی هەفتانەی سازدا. 

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ، بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ، پیرۆزبایی لە کەمال ئەتروشی وەزیری نوێی سامانە سرووشتییەکان کرد بە بۆنەی متمانە وەرگرتنی لە پەرلەمانی کوردستان و دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە ، بریتی بوو لە خستنەڕووی، هێڵە گشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی2021 و پێشبینی و پێشنیارەکانی وەزارەتەکان، سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و سنووردارکردنی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، راپۆرتێکی دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی رەشنووسی پرۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو. 

دواتر دارا رەشید وەزیری پلاندانان، راپۆرتی وەزارەتەکەی پێشکەشکرد دەربارەی بودجەی وەبەرھێنان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە چوارچێوەی پرۆژە بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی 2021.

دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی وەزیران خشتەیەکی زەمەنی پەسندکرد بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، بۆ ئەم مەبەستەش ھەفتەی داھاتوو، ئەنجوومەنی باڵای ئابووری کۆدەبێتەوە بۆ پەسندکردنی رەشنووسی یەکەمی بودجە.

ھەر لە چوارچێوەی گفتوگۆکردن لەسەر رێکخستنەوەی داھات لەپرۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ریکخستنەوە و زیادکردنی داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان . 

 

لەم چوارچێوەیەدا، بە راسپاردەی سەرۆکوەزیران ، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە راسپاردنی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن، بۆ رێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو ھێزە ھاوبەشە، دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بە بێ جیاوازی. سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە پێشتر دراون بۆ رێکخستنەوەی گرێبەستی خزمەتگوزاریی دەروازە سنوورییەکان، بە رەچاوکردنی داھات و بەرژەوەندی گشتی.ی دەروازە سنووریەکان، بە ڕەچاوکردنی داھات و بەرژەوەندی گشتی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە