پەیامی کورد... وەتساپ خزمەتگوزارییەکی نوێی زیادکرد بۆبەکارهێنەران
بەکارهێنەرانی وەتساپ دەتوانن لە رێگەی خزمەتگوزارییەکەوە دەستکاری نامە نێردراوەکانیان بکەن
کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی مێتا دەکات بڵاوی کردەوە: لەمەودوا بەکارهێنەرانی وەتساپ دەتوانن لە رێگەی خزمەتگوزاری چاککردنی نامەکانەوە دەستکاری نامە نێردراوەکانیان بکەن و چاکسازی تێدا بکەن.
باسی لەوەشکرد: بەکارهێنەرانی بەرنامەی ناوبراو دەتوانن لە ماوەی 15 خولەکدا دەستکاری نامەی نێردراو بکەن، ئەویش لە رێگەی دەست لەسەر راگرتنی نامەکە و هەڵبژاردنی دەستکاریکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ماوەیەک پێش ئێستا بەرنامەی تێلیگرام خزمەتگوزاری دەستکاریکردنی نامە نێردراوەکانی بۆ بەکارهێنەرەکانی خستبووەڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە