یوکییا ئامانۆ :خوازیارم ڕێکەوتنە ناوکییەکە لەگەڵ ئێران شکست نەهێنێت

یوکییا ئامانۆ :خوازیارم ڕێکەوتنە ناوکییەکە لەگەڵ ئێران شکست نەهێنێت

" یوکییا ئامانۆ " سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت شکستهێنانی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان "زیانێکی گەورە دەبێت."
ئەو ڕێککەوتنە ناوکییە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی بەرنامە ناوکییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

یوکییا ئامانۆ دەڵێت هەتا ئێستاش ئێران وابەستەییەکانی خۆی جێبەجێکردووە بەپێی ڕێککەوتنەکە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزاییەکی زۆری هەیە بەرامبەر بەو ڕێککەوتنە و بە "کارەسات" ناودێری دەکات.

سەرۆک ترامپ لە مانگی یەکی ڕابردوودا تەنها 120 ڕۆژی دانا وەک دوا وادە بۆ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا و هەروەهاش هاوپەیمانە ئەوروپاییەکان یان ئەوەتا ئەو ڕێککەوتنە چاک بکەن یانیش وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لێی دەکشێتەوە.

لە وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، ئامانۆ وتوویەتی ئەو ڕێککەوتنە دەستکەوتی بەرچاوی هەبووە بۆ پشتڕاستکردنەوە و ئەگەریش سەرنەگرێت ئەوا زیانێکی زۆری دەبێت بۆ پرۆسەکانی پشتڕاستکردنەوەی ڕاستییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم دەزگایەی لە مانگی ڕابردوودا ئێران بەندە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکەی جێبەجێکردووە.

ئامانۆ هەروەها دەڵێت پشکنەران دەستیان ڕادەگات بە هەموو ئەو شوێن و دامەزراوانەدا کە پـێویستن سەردانیان بکرێن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە