پەیامی کورد … عێراق ته‌واوى قه‌رزه‌كانى كوه‌یتى دایه‌وه
عێراق دوایین قیستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كوه‌یتى دایه‌وه، كه بڕه‌كه‌ى 44 ملیۆن دۆلار بوو، به‌وه‌ش دۆسیه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى وڵاته‌كە داخرا.
بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، دوێنێ دوایین قیستی کوەیت-یان داوه‌ته‌وه، کە بڕەکەی 44 ملیۆن دۆلار بووه، به‌وه‌ش عێراق سەرجەم ئەو قەرزانەی دایەوە کە بەپێی بڕیاری 687ی ساڵی 1991ی ئەنجومەنی ئاسایش بەسەریدا سەپێنرابوو و بڕه‌كه‌ى 52.4 ملیار دۆلاری ئه‌مریكى بوو.
بانكى ناوه‌ندى خوازیاره دانه‌وه‌ى ته‌واوى قه‌رزه‌كانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى هاوكاربێت لە دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەکگرتوەکان و ببه‌سترێنه‌وه بە بانکی نێودەوڵەتییەوە و ئاڵوگۆڕێکی بەهێزی دارایی لەنێوان عێراق و سیستمی دارایی وڵاتانی جیهاندا دروست ببێت.
2ی ئابی 1990 سوپای ڕژێمی پێشووی عێراق پەلاماری کوەیتی دا.
له شوباتی 1991 هێزەکانی هاوپەیمانان سوپای عێراقیان لە کوەیت ده‌ركرد و دواتریش نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كه له‌و ساڵه ده‌رچوو، بڕیاری دا قەرەبووی کوەیت بکرێتەوە، ئەوه‌ش به‌هۆی داگیركردنى ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن حکومەتی بەعسه‌وه له ساڵى 1990دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە