پەیامی کورد ... بە فەرمانی ترامپ باج لە سەر هاوردەی بەرهەمی ووڵاتانی ئاڵمانیا ، فەڕەنسا ، ئیسپانیا و بەریتانیا زیاد دەکرێت
ئەمریکا ڕایگەیاندووە بە نیازە باجی سەر هاوردەی بەرهەم بە ڕێژەی ٣.١ ملیارد دۆلار لەسەر ئاڵمانیا ، فەڕەنسا ، ئیسپانیا و بەریتانیا زیاد بکات.
ئەو بەرهەمانەی باجەکەی زیادکراوە و دەیانگرێتەوە بریتین لە لێنزی کامێرای ئاڵمانی، ڤیسکی بەڕیتانی ، پۆشاکی ئیسپانیایی، شەراب و بەرهەمی لوکسی فەڕەنسەوی . لە نێو بەرهەمەکاندا ناوی ماست، زەیتون، پەنیر ، بیرە، بارهەڵگر و فڕۆکەی نەفەر هەلگر یش دەبیندرێت.
دوترێت ئەمە قۆناغێکی نوێی شەڕی بازرگانی لە نێوان ئەورووپا و ئەمریکایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە