بەپەلە ... ساس پاریس داگیر دەکات

بەپەلە   ...   ساس پاریس داگیر دەکات

پەیامی کورد    ...    ساس پاریس داگیر دەکات 

هێرشی جۆرێک لە حەشەرات بە ناوی ساس بۆ شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا ، کێشەیەکی نوێی بۆ موسافران و شاروەندانی ئەم شارە بەدی هێناوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ،بە دوای زیاد بوونی هێرشی حەشەرەی " ساس " لە پایتەختی فەڕەنسا و هەروەها ئازار و ئەشکەنجەی موسافران و شاروەندانی فەڕەنسەوەی ، دەوڵەتی ئەم وولاتە کەمپەینێکی لە دژی تەختەکانی نووستن و هەروەها قەنەفە ە مۆبیلیاتی هۆتێلەکان خستووەتە ڕێ .

بنکەی هەواڵی ئێندیپێندێنت لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ئەم حەشەراتانە لە دەیەکانی ٥٠ میلادییەوە لە فەڕەنسا لە ناو چوون بەڵام بەم دواییانە بە هۆی زیاد بوونی موسافران لەم ووڵاتەدا و مقاوم بوون و بە هێزبوونی ئەم جۆرە لە حەشەراتانە بە ئەو ژەهرانەی کە لە دژیان بە کار دێت جارێکی دیکە بەرەو زیاد بوونی لە ڕادەبەدەر چووە .

بە پێی ڕاپۆرتی وێبسایتی زانیاری ، ئەو ژوور و هۆدانەی کە مۆبیلیات و تەختی نووستنی تێدایە زیاتری مەترسی ساسی تێدایە ئەمەش بە هۆی تاریکی شوێنە باشترین شوێنە بۆ ئەوەی لەوێ زیاد ببن .

هەروەها بە پێی ئەم هەواڵە هاتووە کە ئەم حەشەراتانە بە قەدەر بەزرێکی چاندنە و لە خێنی مرۆڤەکان خۆی بە خێو دەکات ، هەر بۆیە جێگای پێوەدانەکەی سوور هەڵدەگەرێت و تووشی خوڕان دەبیت . جێگای ئاماژەیە ئەم حەشەرەیە دەتوانێ بە بێ خواردن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ زیندوو بمێنێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە