مەسرور بارزانی یەكەم ڤیزای ئەلكترۆنی حكومەتی هەرێمیی کوردستانی راگەیاند

مەسرور بارزانی یەكەم ڤیزای ئەلكترۆنی حكومەتی هەرێمیی کوردستانی راگەیاند

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی یەكەم ڤیزای ئەلكترۆنی حكومەتی هەرێمیی کوردستانی راگەیاند

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكەم ڤیزای ئەلكترۆنی حكومەتی هەرێمی راگەیاند و خۆشحاڵەتی خۆشی بەو كارە پیشانداوە.
مەسرور بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، خۆشحاڵە یەكەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیكترۆنی حكومەتی هەرێمی كوردستانی رابگەیەنێت.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئەوەش بەشێكە لە كارنامەی حكومەت لە بواری بەدیجتەڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروبارەكانی حكومەت، كە بڕیارە تاوەكو كۆتایی ساڵی 2025 تەواو ببێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە