سیخوڕێک کە زانیاری لە سەر جمووجووڵەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی ڕادەستی داعش کردبوو دەست بەسەردەکرێت

سیخوڕێک کە زانیاری لە سەر جمووجووڵەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی ڕادەستی داعش کردبوو دەست بەسەردەکرێت

پەیامی کورد     ...     سیخوڕێک کە زانیاری لە سەر جمووجووڵەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی ڕادەستی داعش کردبوو دەست بەسەردەکرێت .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ لە ناحیەی ڕیازی سەر بە پارێزگای كەركووك، سیخوڕێكی داعش دەست بەسەرکرا كە زانیاری لەسەر جمووجووڵەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عێراق داوەتە چەكدارانی داعش.

بەگوێرەی راگەێندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركووك توانیویانە یەكێك لە سیخوڕەكانی داعش دەستگیربكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو سیخوڕەی داعش بە ماددەی ٤ی تیرۆر داواكراو بوە و یەكێك بوە لەوانەی بە پێدانی زانیاری نهێنی و هەوالگری بەشداری لە كردەوەكانی داعشدا كردووە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا ئەو داواكراوە دانیناوە بەوەی بەپێدانی زانیاری لەسەر جمووجووڵەكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە، هاوكاری چەكدارانی داعشی كردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە