ئاماری سەرەتایی قوربانیانی تەقینەوەکەی لوبنان ئاشکرا کرا

ئاماری سەرەتایی قوربانیانی تەقینەوەکەی لوبنان ئاشکرا کرا

پەیامی کورد … ئاماری سەرەتایی قوربانیانی تەقینەوەکەی لوبنان ئاشکرا کرا

درەنگانی شەوی ڕابردوو ، تەقینەوەیەکی بەهێز لە کەمپێکی ئاوارە فەلەستینییەکان لە شاری سوڕی لوبنان روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لانی کەم 13کەس کوژران و برینداربوون.

ئەو کەمپەی تەقینەوەکە تێیدا روویداوە ناوی بورج شیمالییە و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە ژمارەیەک لە کەمپەکانی لوبنان بوونی هەیە، کەمپی بورج شیمالی کە پەنابەرانی فەلەستینی تیایدا نیشتەجێ کراوە، ساڵی 1995 لەسەر رووبەڕی 136 دۆنم لە نزیک شاری سووڕ باشووری لوبنان دروستکرا.

بەیانی ئەمرۆ شەممە، ئاژانسی نیشتمانی لوبنان ئاماژەی بەوەکردوە، تەقینەوەکە لە یەکێک لەناوەندە ئیسلامییە فەلەستینییەکانی ناو کامپەکەدابووە، ئەو کەرەستانەشی تەقیونەتەوە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی خاوەندارێتیی دەکات.

ئاژانسەکە دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن، بەڵام میدیا عەرەبییەکان باس لە کوژران و برینداربوونی لانی کەم  13 کەس دەکەن لە تەقینەوەکەدا

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە