به‌رپرسێكی یه‌كێتی: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك كاتژمێرێك دوا بكه‌ویت زیانه
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند" دۆخێكی زۆر راڕا و نائاسایی له ناو كه‌ركووكدا له ئارادایه، ئێستا ئه‌و هێزه‌ی له شاردایه هێزێكی زۆر نامۆیه، به‌ته‌واوه‌تی سه‌رۆكاری له‌گه‌ل دۆخه ئه‌منییه‌كاندا نییه، خه‌ڵكیش متمانه‌ی به‌و هێزه نییه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووكیش دزی و راوه ڕووت بڵاوبووه‌ته‌وه، پۆلیسیش كۆنتڕۆڵی پێ ناكرێـت، چونكه مه‌له‌فی ئه‌منی له‌ده‌ستی هێزه ده‌ره‌كییه‌كاندایه و له ده‌ستی هێزی پۆلیسی كه‌ركووك نییه.
گوتیشی" ئه‌و هێزه‌ی ئێستا له كه‌ركووكه دۆخێكی زۆر ناهه‌مواری له شاره‌كه‌دا درووست كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان و پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه، ره‌نگه له شاردا ئاژاوه و كێشه ڕوو بدات، چونكه ئێستا كه‌س له ژیانی خۆی دڵنیا نییه و بابه‌تی دزی و راوڕووت و خه‌ڵك فڕاندن بووه‌ته كارێكی رۆژانه".
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان و پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌وه كراوه، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی پێویست، قسه زۆر كراوه به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان و پێشمه‌رگه به كاتژمێرێك بۆ كه‌ركووك دوا بكه‌ویت زیانه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە