لە پاریس 38ەمین خولی پیشانگای په‌رتووكی پاریس كرایه‌وه و سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی له پیشانگاكه، سه‌ردانی به‌شی په‌رتووكی وڵاتی رووسیای نه‌كرد و ئه‌مه‌ش لە ناو میدیاکاندا دەنگی دایەوە .
وا دیارە كه وڵاته رۆژئاواییه‌كان له دژی مۆسكۆ یه‌كیان گرتووە، به هۆی رووداوی ژه‌هراوی بوونی سیخوڕێكی پێشووی رووسی له خاكی به‌ریتانیادا.
لە بارەی سه‌ردانی نه‌كردنی به‌شی په‌رتووكی رووسیا له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆنه‌وه، ناوبراو وتی: من بڕیارمدا كه بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووییمان له‌گه‌ڵ وڵاتی به‌ریتانیا، سه‌ردانی به‌شی په‌رتووكی رووسیا نه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ی كه له خاكی به‌ریتانیا به‌سه‌ر ئه‌و سیخوڕه‌ی پێشووی رووسیا هات.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ماكرون جه‌ختی كرده‌وه: رێزلێنان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رۆشنبیران و نووسه‌ران و مۆسیقا كاره‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری هێزه‌ی جه‌ماوه‌ریی رووسیان، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه كه هه‌ندێكجار به دلێرییه‌وه ناكۆكیی خۆیان له به‌رامبه‌ر رژێمی ئه‌و وڵاته پیشانده‌ده‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە