پەیامی کورد … حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان: له‌م مانگه‌وه ٣٠ رۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدڕاڵی له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌دا، بڕێك پاره‌ى مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات، به‌بێ لێبڕین موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی له لێدوانێكى رۆژناموانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داهاتی ناوخۆ زیادی كردوه، هه‌ركاتێكیش داهات زیاد بكات ده‌توانرێت موچه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا و به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت.
وتیشی، "له‌ئێستادا داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت زیاتر له 250 ملیار دیناره، داهاته‌كانی ناوخۆش زیاتر له 250 ملیار دیناره، ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش رێكخستنه‌وه‌ی باجه‌كانه كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیپێكردوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی داهاتی مانگانه گه‌یشتوه‌ته 500 ملیار دینار".
سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، رێباز حه‌ملان وتی، "ئه‌گه‌ر هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی دروستنه‌بێت، له‌م مانگه‌وه 30 رۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین و مانگانه له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، ئه‌وا به‌بێ لێبڕین و به‌ته‌واوه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە