سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد

ڕۆژی دووشەممە 14/3/2022 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە پێک هاتبوون لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جومعە عیناد، وەزیری بەرگری و عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵ و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی و سیاسیی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.

لە دیدارەکەدا کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ ئەو هێرشە مووشەکییەی کرایە سەر شاری هەولێر و بە کارێکی تێکدەرانە و دەستدرێژی بۆ سەر تەواوی عێراقی وەسف کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لیژنەیەکی تایبەت بۆ دەرخستنی ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوە و ڕەواندنەوەی چەواشەکارییەکان پێک هێنراوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی هۆکار و دەرهاویشتەکانی پەلاماری مووشەکیی سەر هەولێر ئاڵوگۆر کرد و جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هەردوولا بۆ پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ کرایەوە.

پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و دەرفەتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە