سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی حوزەیرانی ۲٠۲۲ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بوولکە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی بە ئەرکەکانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندە سیاسییەکانی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باڵیۆزی بەلجیکا وێڕای جەختکردنەوە لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا سوپاسی حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر ئاوارە و لێقەوماواندا کردووەتەوە.
بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێککەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە