پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵێک حکوومەتی هەرێم و عێراق لە سەر پرسی شەنگال ڕێکەوتوون و بەم زووانە جێبەجێی دەکەن
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، لەسەر پرسی شەنگال و ئیدارەی نوێ لەگەڵ حکوومەتی عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن و بەم زووانەش جێبەجێی دەکەن. ڕاوێژکارێکی کاروباری ئێزدییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دەڵێت، لە پەیامی سەرۆکی حکوومەتدا هیوای زۆر دەبینرا و کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشتیوانی جیددیی کێشەی شنگال و شەنگالییەکانە، ئەمەش خاڵێکی گرینگی ئەم کابینیەیە.
دوێنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "شەنگال بە بەشێكی دانەبڕاوی کوردستان دەزانین و لەگەڵ حکوومەتی عێراقیش قسەمان کردووە. لە ڕووداوەکانی ٢٠١٧ـدا بە ڕەزامەندی خەڵکی شەنگال و نەمانەویست ڕووبەڕووی شەڕ ببینەوە، ئیدارەیان کشاندەوە."
شێخ شامۆ، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت، دەربارەی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت لە پەرلەمان دەشڵێت: "سەرۆکێ حکوومەت، مەسروور بارزانی، لە سەرەتای دەستکردن بە کابینەکەیەوە موکڕە لەسەر چارەسەرکردنی ڕەوشی شنگال و دوێنیش لە پەرلەمان ئاماژەی دا ئەوان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەکردنی کێشەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان و لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێک کەوتوون.''
سەرۆکێ حکوومەت ڕاشیگەیاند: "بەداخەوە جگە لەوەی حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە هاوکاریی خەڵک شەنگال بکات، بووەتە میوانداری خەڵکانی تریش، کە تەنیا و تەنیا نەهامەتی و ناخۆشییان بۆ خەڵکی شەنگال هێناوە."
شێخ شامۆ، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتە بۆ کاروباری ئێزدییان و دەڵێت: "لە ڕوانگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کێشەی شەنگال دەبێ لەدەست شەنگالییەکاندا بێت، ناکرێ هەندێک هێز و گرووپی نایاسایی دەست بەسەر شەنگالدا بگرن و خودی شەنگالییەکان ببنە قوربانی ململانێ و ناکۆکییەکانیان."
ئەو ئاماژەی دا: "دەبێ ئیدارەییک لەسەر ڕازیبوونی زۆرینەی شنگال پێک بهێنرێت، ناکرێ لایەنێک کە خۆی سەپاندووە لە شنگال ئیدارەیەکی ناشەرعی و نایاسایی لەسەر ئێزدییەکان بسەپێنێت، شەنگالییەکان کێ هەڵبژێرن ئەو دەبێ ئیدارەی شنگال بکات."
سەرۆکێ حکوومەت ووتی: "بە جینین پلاستخارتمان گووتووە، بڕیاری خەڵکی شنگال لەدەست تەواوی خەڵکی شەنگالدایە نەک تەنیا ئەوانەی ئێستا لە شەنگالن، بەڵکوو زۆرینەیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندان و دەبێ ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە