پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند،" لەناو دامەزراوەیەكی سەربازی ئەفغانستان تەقینەوەیەك ڕوویداو بەو هۆیەوە شەش سەرباز كوژران".
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لەراگەێندراوێدا بڵاویکردەوە، "بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی لە کەرتی بەڵخ تەقیەوە".
لەو بارەیەوە فوئاد عوسمان، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند، "بەهۆی تەقنیەوەکەوە ٦ سەربازی سوپای نیشتیمانی ووڵاتەکەیان کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربون"
هەرچەندە حکومەتی ئەو ووڵاتە رێکخراوی چەکداری تاڵیبانی بە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە تۆمەتبارکرد، بەڵام تا ئێستا تاڵیبان بەفەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەو رووداوە رانەگەیاندوە.
دوێنێ چوارشەممە بەرپرسانی ناوخۆی ئەفغانستان رایانگەیاند، چەکدارە توندڕەوەکانی تاڵیبان لەسەر رێگەی هەرێمی فرەح لە رۆژئاوای وڵاتەکە ٢٧ چالاکوانی ئاشتیان ڕفاندوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە