داواکاری ئاراس جه‌نگی بۆ دیداری به‌رپرسانی پارتی لە لایەن " پارتی دیموكراتی كوردستان " ەوە ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و هەر وەها پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاندوه ئاماده‌نین چاویان به ئاراس جه‌نگی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌وێت.
هه‌ر به‌پێ زانیارییه‌كان: پارتی جارێکی دیکه ڕه‌تیکردۆته‌وه، پێشوازی له ئاراس شێخ جه‌نگی بکات، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندین داواکاری ئاراس جەنگییە که که‌سانی بازرگان و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناردۆته لای به‌رپرسانی باڵای پارتی تابەڵكوو بتوانێت سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بكات.
هه‌ربه‌پێ زانیارییه‌كان: که‌سایه‌تییه‌کی دیاری کوردستان په‌یامی ئاراسی هێناوه بۆ پارتی و ووتوویه‌تی، ئه‌وکاته‌ی ئاراس جه‌نگی له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌وه قسه‌ی به پارتی گوتووه، سه‌رخۆش بووه
هەر بە پێی زانیارییەکان ئاراس جەنگی لە پۆستێکدا لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێک ئاراستەی بەرپرسانی حکومەتی عێراقی دەکات و بە هەژماری خۆی بەرپرسانی عێراقی ئاگادار دەکاتەوە کە گوایە پارتی هێشتا لە هەوڵی سەربەخۆ بوون و جیابوونەوەیە لە عێراق.
هەر لەم نووسینەیدا دەلێ دەبێ حکومەتی عێراقی ئاگادار بن ، هەر وا کە ئاڵا تاڵەبانی و مەحموود ڕەزا سەرەڕاستییان کردووەتەوە کە پارتی نییەتی باش نییە و لە هەوڵی جیابوونەوەو دابەش بوونی عێراقدان.
هەروەها نووسیویەتی بە خەونە نەخەملێندراوەکەیان " رێفراندۆم " کە بە هۆی ئەوەوە میلەتەکەمانیان تووشی نەهامەتی کرد و هەوڵەکانیان بۆ دابەشکردنی عێراق شکستی هێنا ، بەڵام ئەوەی بە چاو دەبێندرێ کە پارتی نییەتێکی باشی نییە و ئێستاشی لەگەڵدا بی لە دووای پیلانەکانی پێشووی خۆیانەوەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە