پەیامی کورد... ئەو پیاوەی لە قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی کوشت ئەمڕۆ خۆيشی کوشت
دوێنێ پیاوێک لەناو بازاڕی قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی کوشت و ئەمڕۆ خۆيشی کوشت.
بەپێى زانیارییەکان، محەممەد وەهاب ئەو پیاوەی دوێنێ لە قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی کوشت، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2023، لە بنەسڵاوە خۆشی کوشت.
دوێنێ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (كاتژمێر 5:00ـی ئێواره)، له‌ناو بازاڕی قوشته‌په، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوانیان كه‌سێك به‌ناوی (م. و. ا.)ـی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به گولـله له هاوسه‌ری پێشووی ده‌دات و به‌و هۆیه‌وه ئافره‌ته‌كه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئافره‌ته‌كه ناوی (شاجوان سه‌باح حه‌مه‌كه‌ریم)ـه و تەمەنی 22 ساڵانه.
له راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی هەولێر هاتبوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخرا و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوه بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە