بەپەلە ... ٢٤٥ کەس لە ئێران بە هۆی پیس بوونی ئاوی خواردنەوە ژەهراوی بوون

بەپەلە ...  ٢٤٥ کەس لە ئێران بە هۆی پیس بوونی ئاوی خواردنەوە ژەهراوی بوون

ووشکەساڵی لە ئێران بە ھۆی نەبوونی باران و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوە سەری ھەڵداوە ، بە ھۆی ئەوەش کە ئاوی تۆڕەکان پیس و سوێرن، ٢٤٥ کەس ژەھراوی بوون، ھاووڵاتیانیش ناچارن بە تەنکەر ئاو بکڕن.

ئاژانسی ھەواڵیی میھر-ی ئێران بڵاویکردۆتەوە کە ١٨٠ کەس لە گوندەکانی کەبورتی، سەپھولن، باویج، ئیسلام ئاباد و شەھرەکی شەھید رایگانی سەر بە شارۆچکەی رامھورمۆز بە ھۆی پیس بوونی ئاوی خواردنەوەی ژەھراوی بوون.

پێشتر سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنی ڕووداوی پزیشکی بەپەلە لە خوزستان، شەھیار میرھێشتی ئاشکرای کردبوو کە ٦٥ کەس بە ھۆی ژەھراوی بوونیان بە ئاوی خواردنەوە لە شارۆچکەی رامھورمۆز سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئەو وشکەساڵییەی لە ئێران بە ھۆی باران نەبارین و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوەوە، سەریھەڵداوە، رێگە بۆ قەیرانی نەبوونی ئاو خۆشدەکات. بە ھۆی ئەوەش کە ئاوی تۆڕەکان پیس و سوێرە، ھاووڵاتییان ناچارن بە تەنکەر ئاوی خواردنەوە بکڕن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە