پەیامی کورد... سەرۆکی ئۆکراینا: بەڵێنی گەڕاندنەوەی ژیانێکی ئارام و پارێزراو بە گەلەکەمان دەدەین
ڤۆڵۆدمیر زلێنیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، دڵنیایە لەوەی ئۆکراینا ژیانێکی نوێ دەست پێ دەکاتەوە و جارێکی دیکە یارییە نوێیەکانی تیپە ئاست بەرزەکان لە دۆنباس بەڕێوە دەچێت، بۆیە دڵنیایی دەدات لەوەی جارێکی دیکە ژیانێکی ئارام و پارێزراو بۆ وڵات دەگەڕێتەوە.
لەمبارەیەوە ڤۆڵۆدمیر زلێنیسکی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە: ١٠ ساڵ لەمەوبەر، ئەمڕۆ دەستپێکی یۆرۆی ٢٠١٢ بە کە مەراسیمی کردنەوەی لە وارشۆ و مەراسیمی کۆتایی لە کیێڤی پایتەخت ئەنجام درا، یارییەکان لە شارە جیاوازەکانی هەر دوو وڵات و بە تایبەتی لە دۆنێتسک، دۆنباس ئارێنا میوانداری کران. تەنیا ١٠ ساڵ تێپەڕیوە و پێ دەچێت لە جیهانێکی تردا بووبین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە: لە ئێستاشدا دڵنیایە لەوەی ئەم شارانە و ئۆکرایناش ژیانێکی نوێ دەست پێ دەکەن و جارێکی دیکە یارییە نوێیەکانی تیپە ئاست بەرزەکان لە دۆنباس بەڕێوە دەچێت.
ئەوەشی وتوە: "تەنیا ئاڵای ئێمە و تەنیا یاسای ئۆکراینا بە مانای ژیانێکی ئاسایی دەبێت بۆ ئەم خاکانەی دوژمن داگیری کردوون، چونکە ئەو ژیانەی کە لەوێ هەبوو. ئارام، سەلامەت و کراوە بە بەڕووی جیهاندا."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە