دواى هەڕەشە جیدییەکانى ئیسرائیل لە کۆمارى ئیسلامى ئێران ، فەرماندەى سوپای قودسی سوپای پاسدارانی تووڕە کرد دەستى بە هەڕەشەى ئەمریکا و ئیسرائیل کردەوە
ماوەیەکە ئیسرائیل لە ڕێگەى سەرۆکوەزیران و وەزیرى دەرەوە و وەزیرى بەرگرییەوە خەریکى هەڕەشەکردنى جیددییە لەسەر هەنگاوە ترسێنەرەکانى ڕژێمى ئێران بۆ نزیکبوونەوەی لە درووستکردنى چەکى ئەتۆمى و گێرەشێوێنی یەکانى لە ناوچەکە.
دوا بە دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە ئێستادا جێگرەوەکەی قاسم سلێمانی سەردار قائانى فەرماندەى سوپاى قودسى پاسدارانى ڕایگەیاند : پەیامى دواییمان بۆ دوژمنانى ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامى ئەمەیە کە بیر لە حاڵى خۆیان بکەوە
ئیتر تێپەڕى ئەو سەردەمە کە بتوانن هەر غەڵەتێک بکەن ، سەردەمى لێدان و هەڵاتن تێپەڕی ئەگەر لێبدەن، دەبێت تاى ئاخرى ووڵامگۆ بن و وەربگرنەوە.
پەیامى ئێمە بۆ ئەمریکییەکان ئەوەیە کە هێشتا دەرفەتتان هەیە و لە جۆگرافیاى دەورووبەرى ئێمە بچنە دەرەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە