پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵی سه‌رچاوه‌ی ئاگادار ڕاگەێندرا کە هه‌زاران تیرۆریستی چه‌کداری بیانی له ناو سنووری تورکیاوه بۆ ناو خاکی سووریا به چاودێری ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا، چوونەتە ناو خاکی ئەو ووڵاتەوە .
به پێی ڕاپۆرتێک ، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌کدارانی تیرۆریستی بیانی له تورکیاوه به‌ره‌و ئێدلیب به‌رێکه‌وتوون.
سه‌رچاوه خۆجەییەکان له پارێزگای ئێدلیب ڕایانگه‌یاند که هه‌زاران که‌س له تیرۆریستانی بیانی توانیویانه له خاکی تورکیاوه بڕۆنە ناو خاکی ئێدلیب و هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا چاودێری هاتوچووهکهیان کردووه.
ئه‌م سه‌رچاوانه جه‌ختیان کردەوە که هاتنی ئه‌و تیرۆریستانه که سه‌ر به به‌ره‌ی نوسره‌ن به چاودێری ڕاسته‌وخۆی هێزی ئه‌منی تورکیا بووه.
ڕاشگه‌یێندراوه که ئه‌و تیرۆریستانه له ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و عه‌ره‌بیه‌وه هاتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە