پەیامی کورد ... ئەندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، بڕیاره سبه‌ی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییەوە میوانداریی سێ وه‌زیری حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ڕاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ئاماده ده‌كرێت و ڕه‌نگه كۆتاییی هه‌فته‌یش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و دواتریش په‌سه‌ند بكرێت.
به‌هجه‌ت سپینداری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگەیاند : "بڕیاره سبه‌ی لیژنه‌ی دارایی میوانداری هه‌رسێ وه‌زیری دارایی ، شه‌هیدان و پێشمه‌رگه بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازییەوە، چوونكه تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ هه‌یه و پێویسته ڕوونكردنه‌وه بده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی مووچه و توانای حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چه‌نده بۆ خانه‌نشینی دیاری بکرێت، كه ئێمه پێمان باشه كه‌مترین مووچه ٥٠٠هه‌زار دینار بێت، بۆیه سبه‌ی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه توانای حكوومه‌ت چه‌نده."
به‌هجه‌ت سپینداری، كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌ردیشه باسی له‌وه كرد: "بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ئاماده بكه‌ین و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكه‌ین و كۆتایی هه‌فتەش په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكات و دواتریش په‌سه‌ند بكرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە