ناگێهان ئاڵچی بۆ وەزیری گەشتیاری : گەشتیارە کوردەکان بانگهێشتی تورکیا بکەوە

ناگێهان ئاڵچی بۆ وەزیری گەشتیاری : گەشتیارە کوردەکان بانگهێشتی تورکیا بکەوە

ناگێهان ئاڵچی بۆ وەزیری گەشتیاری : گەشتیارە کوردەکان بانگهێشتی تورکیا بکەوە .

ناگێهان ئاڵچی : کوردستان لە عێراقدا ناوی فەرمی هەرێـمێکە و ئەو هەرێمە سەرۆککۆمارێکی هەیە کە جیهان دانیپێداناوە .

ڕۆژنامونووسێکی نزیک لە ئاکپارتی دەڵێ بە دوای ڕووداوی پەلامارەکەی ترابزۆندا دەچێت .

ئەو لە نزیکەوە ئەو تاوەکوو ئێستا دوو ووتاری لە سەر ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی فەرمی خەبەر تورک بڵایکردوەتەوە . ٩ گەشتیارەکەی باشووری کوردستانی لە نزیکەوە دواندووە .

ئاڵچی نووسیویەتی دوای ئەوەی ووتاری یەکەمی بڵاوی کردووەتەوە سلێمان سۆیلۆ ، وەزیری ناوخۆی تورکیا پەیوەندی پێوە کردووە و زانیاری پێداوە . هاوکات ئاماژەیکردووە کە بە هۆی ئەوەی بەڵێنیداوە ئێستا ناتوانێ وردەکاری ئەو پەیوەندییە تەلەفوونییە بڵاوبکاتەوە .ئەو ڕۆژنامەنووسە نووسیویەتی : " چەندین پەیوەندی تەلەفوونی و ئیمەیلی لەمبارەوە بۆ نێرداروە و خوێنەرانی کورد لە جۆگرافیا جیاوازەکانەوە ، هەروەها کەسانێکی زۆر کە بەو پەلامارە چەپەڵەی ترابزۆن نیگەرانبوون پەیامی پشتگیرییان بۆ ناردووم . "

ئاڵچی سەرسەەڕمانی خۆی نیشانداوە بەوەی هێشتا کەسانێکی ڕەچەڵەکپەرست هەن پشتگیری لە پەلامارێکی نەژادپەرەستانەی وەها دەکەن کە لە ترازبۆن کراوەتە سەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ، ئینجا نووسیویەتی " لە دژی ئەو زیهنە فاشیزمانەیە خەباتی دیموکراسیانەم تا کۆتایی دڕیژە پیدەدەم  ...  کوردستان لە عێراق ناوی فەرمی هەرێمێکە . ئەو هەرێمە سەرۆککۆمارێکی هەیەکە جیهان دانی پیداناوە و ئاڵای هەیە."

ناگێهان ئاڵچی هەروەها ڕایدەگەێنێت تێگەیشتنێک لە پشت ڕووداوەکەی ترابزۆن هەیە کە چاوی بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هەڵنایەت ، هەمیش دەیانەوێ پاکتاوی ناسنامەی کورد بکەن .

ئاڵچی لە بەشێکی ووتارەکەیدا ئاماژەی کردووە کە توانیەیەتی زانیاری لە حۆسنی دۆسکی ، خاوەن کۆمپانیای گەشتیاری لە دهۆک وەربگرێت و زانیاری لێوەربگرێت . ئەو باسی دۆخی ئەو  گەشتیارانە دەکات و نووسیویەتی " گرووپەکە ٦٠ کەس بوونە و زۆربەیان ژن و منداڵ بوونە .ئەوان چەندین خار گەشتی تورکیایان کردووە و خزمیشیان لەم ووڵاتەدا هەیە و تەنانەت حۆسنی دۆسکی خاوەن نشینگەی تورکیایە ".

ناگێهان لە زاری حۆسنی دۆسکییەوە لەبارەی ئەو کەسەی یەکەمجار پەلاماریان دابوو و قسەی نەشیاوی کرد ووە نووسیویەتی : ئەو پیاوە بە تەمەن بوو بەڵام زۆر بێ ڕیز بوو . لە ناکاو دەستی بە هاتوو هاوار کرد و قسەی نەشیاوی پێ گوتین . من داوای لێبووردنیشم کرد بەڵام گوێی نەگرت . زۆر ناڕۆشنبیر بوو

ئاڵچی هەروها باس لە مانەوەی ٩ لەو گەشتیارانە دەکات لە بنکەی پۆلیسی ترابزۆن بۆ ماوەی ٢٦ کاتژمێر ، لەمبارەوە نووسیویەتی : " تۆ وەرە بیر لەمە بکەوە ! تۆ بە مەبەستی گەشت هاتوویتە ووڵاتێک و ڕووبەڕووی هێرش ببیتەوە و تووندووتیژیت لە بەرامبەر بکرێت لە سەر هەموو ئەمانەشەوە پەلکێشی بنکەی پۆلیس بکرێیت و ماوەی ٢٦ کاتژمێر بهێڵدرێیەوە و لێپرسینەوەت لەگەڵدا بکرێت ".

ناگێهان هەروەها ووتوویەتی : شووکر دواتر لە ئانکارا موداخەلە کراوە بە ووتەی ئەو گەشتیارانە سەرۆکی شارەوانی ئانکارا داوای لێبووردنیشی کردووە .

ئەو ڕۆژنامەنووسە تورکە هەروەها ئامەژەی بەوەش کردووە دابەزینی ڕێژەی حێجزی گەشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بۆ ٧٠ % زیادی کردووە .

هەروەها بانگەوازی لە وەزیری گەشتیاری تورکیا مێحمێد ئەرسۆی کردووە ، ئەو گەشتیارە کوردانەی کە ڕووبەڕووی پەلامار بوونەتەوە داوەتی تورکیا بکاتەوە و پێشوازیان لێبکات.

هەفتەی ڕابردوو بە هۆی وێنەگرتن بە ملپێچی ئالای کوردستانەوە گرووپێکی گەشتیاری باشووری کوردستان لە شاری ترابزۆن هێرش کرایەسەر یان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە