پەیامی کورد ... بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی 23 تۆمەتباری راگەیاند، كە لە ماوەكانی رابردوودا لە هەولێر و دەوروبەری چەند تاوانێكیان ئەنجام دابوو و ئێستاش بە گوێرەی ماددە یاساییەكان قۆڵبەست كراون.
ئەمڕۆ ڕێكەوتی (٦/۱۱/۲۰۱۹)بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (لیوای ماف/ عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان)، لە پرێس كۆنفڕاسێكدا، چەندین تاوانی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستە روو، كە لە ماوەی رابردوودا ڕوویان دابوو. تاوانەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوون و لە كۆی (۱٥) تاوان (۲۳) تاوانبار هەڵسابوون بە ئەنجامدانی چەند تاوانێك:
١- كوشتن
تۆمەتبار(س.ش.ح)، تەمەن (٣٤ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (١٥/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە كوشتنی براكەی خۆی بە ناوی (عزالدین شمس الدین حسین) لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە دڵۆپە، بەندە بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٢- كوشتن
تۆمەتبار(هـ.و.ت)، تەمەن (٢٦ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (١٥/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە كوشتنی خێزانی خۆی بە ناوی (ژاكاو جمیل تاج الدین) لە دڵۆپە، بەندە بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٣- كوشتن
تۆمەتبار(ڕ.ی.ع)، تەمەن (٢٧ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٦/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە كوشتنی باوكی خۆی بە ناوی (یونس عمر قادر) لە بنەسڵاوە، بەندە بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٤- كوشتن
تۆمەتبار(ن.ع.ا)، تەمەن (٤٥ساڵ)، پیشە كاسب
تۆمەتبار(ش.ش.ع)، تەمەن (٢١ساڵ)، پیشە كاسب
تۆمەتبار(ش.ح.ع)، تەمەن (٢٣ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٢٦/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە كوشتنی كەسێك بە ناوی (بەختیار سەلام) لەسەر كێشەی پێكدادانی ئۆتۆمبێل لە كەسنەزان. بەندن بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٥- كوشتن
تۆمەتبار(ع.ك.ا)، تەمەن (٤٠ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (١٨/٦/٢٠١٩) هەڵسابوو بە كوشتنی خێزانی خۆی بە ناوی (گەلاوێژ لقمان) لە گەڕەكی بەهاری نوێ
بەندە بە پێی ماددە (٤٠٨) لە (ی.س.ع)
٦- كوشتن
تۆمەتبار(ی.م.ح)، تەمەن (٢٥ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٢٧/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە كوشتنی براكەی خۆی بە ناوی (ڕێباز مجید حسین) لە بەحركە
بەندە بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٧- مادەی هۆشبەر
تۆمەتبار(گ.خ.ح)، تەمەن (٢١ساڵ)، پیشە كاسب
تۆمەتبار(هـ.غ.ف)، تەمەن (٢٤ساڵ)، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارانە لە ڕێكەوتی (٢٨/١٠/٢٠١٩) هەڵساون بە نانەوەی شەڕ لەگەل كەسێك، دوای دەستگیركردنیان ماددەی هۆشبەریان لە لابوە لە شەقامی ١٠٠ م
بەندن بە پێی ماددە (٤٠٥- بەندی ٥ ) لە (ی.س.ع)
٨- دزی
تۆمەتبار(ك.ا.س)، تەمەن (٣٤ساڵ)، پیشە كاسب
تۆمەتبار(ڕ.ق.س)، تەمەن (٢٨ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (١٦/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا هایلۆكس
بەندن بە پێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
٩- دزی
تۆمەتبار(م.ب.م)، تەمەن (١٦ساڵ)، پیشە كاسب
تۆمەتبار(ب.م.گ)، تەمەن (١٥ساڵ)، پیشە كاسب
تۆمەتبار(ق.ع.م)، تەمەن (٢٥ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٢٠/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە دزینی بڕی (٨،٠٠٠،٠٠٠) هەشت ملیۆن دیناری عیراقی و (٨٠٠ $) هەشت سەد دۆلاری ئەمەریكی لە بنەسڵاوە
بەندن بە پێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
١٠- دزی
تۆمەتبار(م.ع.ع)، تەمەن (١٦ساڵ)، پیشە كاسب- ئاوارەی سوریایە كە ماوەی (١٠) ڕۆژ دەبێ هاتبوە هەولێر
لە ڕێكەوتی (١٤/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە ڕفاندن و دزینی جانتای ئافرەتێك كە بڕی (٣،٥٠٠،٠٠٠) سێ ملیۆن و پێنسەد هەزار دینار و مۆبایلێكی تێدا بووە لە گەڕەكی ئاری
بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١١- دزی
تۆمەتبار(ب.س.ن)، تەمەن (١٩ساڵ)، پیشە كاسب
تۆمەتبار(ع.ع.ع)، تەمەن (٢١ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٢٥/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی كەل و پەلی نێو ئۆتۆمبێلەكان لە گەراجێكی وەستانی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر، وە بۆ جاری دووەمە ئەم دزیەیان ئەنجام داوە، بەندن بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١٢- دزی
تۆمەتبار(غ.ر.ع)، تەمەن (٣٣ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٩/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە دزینی بڕی (٢٠٠٠ $ ) دوو هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە دوكانی دراو گۆڕینەوەو لە قەزای خەبات، بەندە بە پێی ماددە (٤٤٤) لە (ی.س.ع)
١٣- دزی
تۆمەتبار(د.د.خ)، تەمەن (١٧ساڵ)، ڕەگەز مێ
تۆمەتبار(ن.ف.ق)، تەمەن (١٩ساڵ)، ڕەگەز مێ
لە ڕێكەوتی (٢٤/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە دزینی بڕی (١.٥٠٠.٠٠٠)
ملیۆن و نیوێك دیناری عیراقی لە ناو چەكماجەی ئۆتۆمبێلێك لە قەزای خەبات، بەندن بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١٤- دزی و تەقە كردن
تۆمەتبار(م.ع.ع)، تەمەن (٢٣ساڵ)، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٤/١١/٢٠١٩) دەستگیركرا كە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیاتا هایلۆكس و تەقە كردن لە پۆلیس لە شەقامی ئیسكان، وە زیاتر لە (٦) داوای یاسایی لەسەر تۆمار كراوە، بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١٥- فێڵكردن
تۆمەتبار(س.ع.ص)، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی فێڵكردن لە هاوڵاتیان لە هەردوو شاری هەولێر و قەزای سۆران كە چەندین داوای یاسایی لەسەرە دواتر لە ڕێكەوتی (٥/١١/٢٠١٩) دەستگیر كرا لە ناحیەی كەورگۆسك كە داواكرابوو بە پێی ماددە (٤٥٦) لە (ی.س.ع).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە