پەیامی کورد ... پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/6/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مارتن جه‌یگێر جێگری وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه كه له سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و خاتوو باربارا وۆڵف كونسولی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌یگێر جه‌ختی له په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و پێشڤه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند و ئاماده‌یی ووڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامی كاری هاوبه‌ش و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له جێگیركردنی سه‌قامگیری له ده‌ڤه‌ره ئازاكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به رێز و پێزانینه‌وه سه‌یری هاوكاریی وڵاتانی هاوپه‌یمانان و ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه له ڕووی هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ئاستێكی باشدایه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ هاوكاریی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و له‌مباره‌یه‌وه هاوكاری هاوپه‌یمانانی به پێویست زانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق كه كاره‌كانی له عێراق كۆتاییهاتوه و به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له عێراق بینیویه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوانه سه‌ختی و قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و هیوای خواست ئه‌وانه‌ی كه ماون به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی كار و ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێزیانی به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركی نوێیدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە