ترس و دڵەڕاوکێیی بەریتانییەکان لە دەزگای زانیاری ڕووسیا پەرە دەستێنێت

ترس و دڵەڕاوکێیی بەریتانییەکان لە دەزگای زانیاری ڕووسیا پەرە دەستێنێت

پەیامی کورد  ...  ڕۆژنامەی بەریتانی تلێگراف بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی لە ڕابەرایەتی ووڵات دا ڕایگەیاند کە دەزگای زانیاری دەرەوەی ڕووسیا دەیەوێ کەناڵێکی سیخۆڕی نوێ لە شاهەنشاهی دا جێگر بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم کەسانە ڕایانگەیاند کە لە لەندەن زیاتر لە هەموو شتێک سەبارەت بەم دەزگا زانیارییەی دەرەوەی ڕووسیا هیچ تشتێک نازانن ، ترس و دڵەڕاوکێیان هەیە . لێکۆلەران هەوڵ دەدەن زانیاری لە سەر کاروباری ئەم دەزگایە لەگەڵ شێوەکانی کاری دەزگاکانی دیکەی ڕووسی یانی دەزگای زانیاری سەرەکی بارەگای گشتی هێزەکانی چەکداری ڕووسیا بەراورد بکەن .

سەرچاوەکانی ڕۆژنامەکە جەختیان کردەوە کە دەزگای زانیاری دەرەوەی ڕووسیا ، دەزگایەکی زۆر کارئامەیە کە مۆسکۆ لەگەڵ ئەو دەتوانێ ئازادی کارکردنی زیاتری لە ووڵاتی ئەوان دا هەبێت .

سەرچاوەکانی دیکە هەروەها ڕایانگەیاند کە لە کاری دەزگای زانیاری سەرەکی ، لێکۆڵینەوکانی هاوپێچ لەگەڵ ژەهرئاوی بوون لە سالزبێری دا شوێندانەر بوو .

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ڕووسیا و بەریتانیا لە دوای ڕووداوەکەی سالزبێری بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو مەترسیدار بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە