زەریف : ئێران ئامادەی پەیوەندییە لەگەڵ عەرەبستان

زەریف : ئێران ئامادەی پەیوەندییە لەگەڵ عەرەبستان

پەیامی کورد  ...  موحەمەد جەواد زەریف وەزایری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی " الفرات " ی عێراق لەمبارەوە ڕوونکردنەوەی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران تایبەت بە پەیوەندی ستراتیژیک ی ئێران و عێراق جەختی کردەوە و ووتی کە ئەم پەیوەندییانە دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە .

زەریف هەروەها جەختی کردەوە کە ئێران هەرگیز بۆ لەناوبردنی عەرەبستان ی سەعوودی لە ناوچەکە هەوڵ نادات . ئەو هەروەها ووتی کە پێنج ساڵ پێش ئامادەی سەفەر کردن بۆ عەرەبستان بووە و هەر کاتێکی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە بڕەخسێت ، ئێران ئامادەی پەیوەندی کردنە .

وەزریف لە سەفەری حەفتەی ڕابردووی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا هاوڕای ئەو دەبێت . ئەمە یەکەمین سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق ە لە دەورانی سەرۆککۆمارییەکی لە دەوڵەتی یازدەیەم و دوازدەهەم ە .

جەواد زەریف چەند مانگ پێش یش سەفەرێکی پێنج ڕۆژەی بۆ عێراق هەبوو و سەرەڕای ووتووێژ و قسە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا بۆ هەولێر و سلێمانییەش سەفەری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە باشووری دیداری هەبوو و لە دوای ئەوەش بۆ نەجەف و کەربەلا چوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە