نەرگس موحەممەدی پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی ئێران دەکات

نەرگس موحەممەدی پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی ئێران دەکات
پەیامی کورد     ...   نەرگس موحەممەدی پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی ئێران دەکات

 نەرگس موحەمەدی لە ئینستاگرامەکەی وای نووسیوە: هەرگیز ڕێگە نادەم کە کاربەدەستانی حکوومەتێکی دینی پاوانخواز بە قامچی، سووکایەتی بە مرۆڤبوونم بکەن، بێگومانم بە هەموو توانامەوە لە بەرامبەریان دەوەستێمەوە و قامچیان لێ دەگرم و  ناچەمێنمەوە.

 ئەمە کاردانەوەی نەرگس موحەممەدیە سەبارەت بە حوکمی دادگای سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی دایبەزاندووە.

٨٠قامچی، ٣٠مانگ بەندکرانی هەلپەسێردراو و دوو جار سزای ماڵی و دیکەش سزای تاوانەکانی ناوبراوە کە لە لایەن دادگای تاران بەسەر نەرگس موحەممەدی سەپێندراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە