پەیامی کورد... سەرۆکی کووریای باکوور هەڕەشەی سڕینەوەی ئەمریکا و کووریای باشوور دەکات
سەرۆکی کۆریای باکوور بە سەرکردە سەربازییەکانی راگەیاندووە، ئەگەر رووبەڕووبوونەوەی سەربازی هەڵبژێرن، دەبێت بەهێزترین ئامرازەکان بۆ لەناوبردنی ئەمەریکا و کۆریای باشوور کۆبکرێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی 1ی 2024، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون رایگەیاندووە، مەترسی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نیمچە دورگەی کۆریا بەخێرایی زیاد دەکات، بەهۆی ئەو مانۆڕانەی کە لەلایەن دوژمنانەوە ئەنجامدەدرێت، لەنێویاندا ئەمەریکا، ئەمەش پێویستی بەوەیە وڵاتەکە ئامادەکارییەکی باش بکات بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت.
ئاژانسەکە لە زاری کیمەوە بڵاویکردووەتەوە: "ئەگەر ئەوان رووبەڕووبوونەوەی سەربازی هەڵبژێرن و ئاگر لەشەڕ بەر بدەن، دەبێت هەموو ئامرازە بەهێزەکان کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی گورزێکی کوشندەیان لێبدەین و بە تەواوی لەناویان ببەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کیم دوێنێ لە بارەگای پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار پێشوازی لە سەرکردە باڵاکانی سەربازی کردووە بۆ پیرۆزبایی دەستکەوتەکانی ساڵی 2023.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە